بەهۆی دابەزینی نرخەوە نەتوانراوە زەویە بازرگانیەكانی سلێمانی بفرۆشرێت و داهاتەكەی لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگواریەكاندا خەرج بكرێت.
(خەسرەو كەمال) بریكاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا ، چەند جارێك بە شێوەی زیادكردنی ئاشكرا هەوڵدراوە بەشێك لە زەویە بازرگانیەكانی شاری سلێمانی بفرۆشرێت و داهاتەكەی لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگواریەكاندا خەرج بكرێت.
بەڵام لەم قۆناغەدا بە هۆی قەیرانی دارایەوە نرخەكان بە جۆرێك دابەزیون كە بڕیار لە فرۆشتنی ئەو پارچە زەویانە نەدرێت.