به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، كه وڵاته‌كه‌ی له مانگی شوباتی ساڵی داهاتو‌وه‌وه هه‌ڵده‌ستێت به جێبه‌جێكردنی ڕێوشوێنێكی نوێ، كه ده‌توانێت كاریگه‌ریی ئه‌و سزایانه‌ی كه خراوه‌ته سه‌ر ئێران زیاتر بكات، به هۆی به‌رده‌وامبوونی له‌سه‌ر پڕۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
هه‌ره‌وها جێگری وه‌زیری دارایی ده‌ڵێت، كه له به‌رواری 6/2/2013 یاسای ئه‌مه‌ریكی ڕێگه به ئێران نادات كه داهاته‌كانی نه‌وت ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات، ئه‌مه‌ش سزایه‌كی گه‌وره‌یه و بڕێكی زۆر له پاره‌ی تاران له ده‌ره‌وه ڕاده‌گیرێت.
د‌یڤید كوهین له وته‌یه‌كیدا له‌به‌رامبه‌ر دامه‌زراوه‌ی “پارێزگاریكردن له دیموكراتییه‌ته‌كان” كه دامه‌زراوه‌یه‌كه داوای سزای توندتر ئه‌كات له‌سه‌ر ئێران، ده‌ڵێت “داهاته‌كانی نه‌وتی ئێران له وڵاتێكدا ڕاده‌گیرێت و ئێران ته‌نها له‌بواری كڕینی كاڵادا ده‌توانێت ئه‌و پاره‌یه به‌كار بهێنێت”.
شایانی باسه كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی به‌ر له ساڵێك كڕیارانی نه‌وتی ئێرانی ناچار كرد كه بڕی كڕینه‌كانیان كه‌متر بكانه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ڕێگرییان لێ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ سیسته‌می دراوی ئه‌مه‌ریكادا مامه‌ڵه بكه‌ن.
ئه‌م ڕێوشوێنه نوێیه‌ش كه هه‌ریه‌ك له ڕۆبێرت مینندزی سیناتۆری دیموكراته‌كان له ویلایه‌تی نیۆجێرسی و مارك كیركی سیناتۆری كۆمارییه‌كان له ویلایه‌تی ئیلینۆی پیشنیازیان كرد، به به‌شێك له‌و سزایانه داده‌نرێت كه بۆ جاری دووه‌م كۆنگرێس له مانگی ئابدا بڕیاری له‌سه‌ر دا.
كوهین ده‌ڵێت :”سه‌رباری سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، وڵاته‌كانی ئه‌وروپاش نه‌وتی ئێران ناكڕن، ئه‌مه‌ش هۆكار بوو بۆ دابه‌زینی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران به ڕێژه‌ی (50%) و له‌ده‌ستدانی پێنج ملیار دۆلار له مانگێكدا و ده‌ره‌نجام بووه هۆی دابه‌زینی به‌های ڕیالی ئێرانی.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له ناو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕایگه‌یاند، یاسای ئه‌و سزایانه‌ی كه باراك ئۆباما واژۆی له‌سه‌ر كردووه خوازیاری ئه‌وه‌یه كه كڕینی نه‌وتی ئێران كه‌متر بكرێته‌وه. هه‌ر به‌پێی ئه‌و یاسایه هه‌ر وڵاتێك سه‌رپێچی له‌و یاسایه بكات و ڕێژه‌ی كڕینی كه‌متر نه‌كاته‌وه، ڕێگریی له بانكه‌كانی ده‌كرێت كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سیسته‌می دراوی ئه‌مه‌ریكادا بكه‌ن.
هه‌ر یه‌ك له چین، هندستان، كۆریای باشور و چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی دیكه له مانگی حوزه‌یرانه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌و یاسایه به‌خشراون به مه‌رجێك كه ئاستی كڕینی نه‌وت له ئێران كه‌متر بكه‌نه‌وه. ئه‌و یاسایه ده‌ڵێت، كه كه‌مكردنه‌وه‌كه ده بێت به‌رچاو بێت، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك نه‌كراوه به بڕه‌كه‌ی.
واچاوه‌ڕوان ئه‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕیار له‌سه‌ر تازه كردنه‌وه یاخود تازه نه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كڕینی نه‌وت بدات له ئێران، سه‌باره‌ت به چین و سه‌نگافوره‌ش له‌م مانگه‌دا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌درێت.