ئۆتۆمبێلی فڕیو خەوێكی نزیك لە راستی

 
پسپۆران دەڵێن، بەدەستهێنانی  ئۆتۆمبێلی فریو كارێكی دور نیە ، لەگەڵ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی هەجینی دوو كوشنی  كە پەروانەی لەسەر جێگیر كرابێت و بە هێزی دینامیكی هەوائی  كار بكات، لە ئێستادا بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلەش لە هەموو كات نزیكترە .

گۆڤاری Maxim،  كۆمپانیای PAL –V دەستنیشانكردوە كە لە هەموو كۆمپانیاكانی تر نزیكتر بۆتەوە لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی فریودا، لەو بارەیەوە رۆبەرت داینجیمیز سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە دەڵێت: جێگەی خۆشحاڵیە كە گۆڤارەكە زیاتر لە 9 ملیۆن خوێنەری هەیە، ئەوەی زانیوە كە كۆمپانیاكەی ئێمە هەموو هەوڵەكانی خستۆتە گەر بۆ دیزاین كردنی ئۆتۆمبێلی فریو كە هاوتا بێت لەگەڵ یاساكانی سەلامەتی فرۆكەوانیدا.

هەروەها رۆبەرت بەڵێنیشی دا كە كۆمپانیاكەیان لە چەند مانگی داهاتودا چەندین نوێكاری لە ئۆتۆمبێلی جۆری PAL- V One شدا بكات.
 
 
 
كۆمپانیاكە بەرهەمەكانی لە ژێر ناونیشانی EASA CS 27 لە ئەوروپا تۆمار كردوە و رەزامەندیشی وەرگرتوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە كۆمپانیاكە  بتوانێت بەرهەمەكانی لەژێر چەتری Far 27 دا تۆمار بكات كە تایبەتە بە زەریای ئەتڵەسی ( بەشە ئەوروپیەكەی).

ئامانج لە بەرهەمهێنانی ئەم ئۆتۆمبێلانە ، بۆ ئەوەیە كە بتوانرێت زاڵ ببن بەسەر هەموو ئەو لەمپەرانەی كە دێنە رێگەی گواستنەوە لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر، هاوكات  ئامانجیانە بەهۆی ئەم ئۆتۆمبێلانەوە بچن بۆ هەر شوێنێك كە رۆیشتن تیایدا خنكابێت، هەروەها رۆیشتن بۆ دورگە و دەریاچەو دەشت و كێوەكانیش یەكێكی ترە لە پشت ئامانجی بەرهەمهێنانەكەیەوە.

هەر دەربارەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی فریو، مارك بێتس جێگری سەرۆكی بەشی فرۆشتنی كۆمپانیاكە لە ئەمریكای باكور دەڵێت: كاتێك نیشانەی بازرگانیەكی باشمان دەدەنێ، وەك top   gear ، ئەوە ئێمە دەبینە خاوەنی یەكەم ئۆتۆمبێلی لەو شێوەیە، هەروەها كاتێكیش قسەمان لەگەڵ كریاراندا دەكرد، ئەوە حەزێكی زۆریان بۆ كرینی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە هەیە، بۆیە چاوەروان دەكرێت ئۆتۆمبێلی PAL –V بە هاتنی سالی 2018 بگاتە ئەمریكای باكور.

بۆ دەركەوتنی لایەنی سەلامەتی ئۆتۆمبێلی PAL- V One ، ئەوە چەندین تاقیكردنەوەی پێ ئەنجامدراوە، دەریشكەوتوە كە هاوتایە لەگەڵ یاسای سەلامەتی فرۆكەوانی ، هەروەها ئەم ئۆتۆمبێلە  بە بەنزین كار دەكات و تەنكیەكەشی 27 گاڵۆن دەگرێت، بۆیە ئۆتۆمبێلەكە دەتوانێت لە بەرزی 4 هەزار پێوە تا دووری  220 میل ببرێت، هەموو ئەم لایانەنەش بۆنەتە هۆی ئەوەی كە ئۆتۆمبێلەكە لە لیستی سەلامەتی فرۆكەوانیدا تۆمار بكرێت.

جێی باسە ئۆتۆمبێلە فریوەكە لە ریشاڵی كاربۆن و ئەلەمنیۆم و تیتانیۆم دروست كراوە، كێشی ئۆتۆمبێلەكەش دەگاتە نزیكەی 650 كیلۆ گۆام، هەروەها نرخەكەشی دەگاتە 600 هەزار دۆلار.
 
pukmedia