كۆمپانیای (گازبرۆم نەفت)ی روسی ئاشكرایكرد: كە بە تەنها لە (6) مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بری قازانجەكانیان لە داهاتی نەوت گەیشتۆتە ملیارێك و (600) ملیۆن دۆلارو بەراورد بە ساڵی رابردووش رێژەی قازانجەكانیان سەدا (7) پۆینت (1) بەرزبۆتەوە.
كۆمپانیای (گازبرۆم نەفت) كە بە لقێكی گەورە كۆمپانیای (گازبرۆم)ی روسی بۆ گازی سروشتی دادەنرێت، ئەوەی خستۆتەروو: كە داهاتەكانی فرۆشتنی نەوتیان بەبێ هەژماركردنی نرخی سوودو باجەكان لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بەرێژەی سەدا (1) پۆینت ( 9) بەرزبۆتەوەو گەیشتۆتە ( 3) ملیارو (130)ملیۆن دۆلار.
هەروەك هۆكاری ئەو زیادە داهاتەش ئەو گۆرانكاریانەیە كە لە ئەدای كاركردنی كۆمپانیاكەو زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێناندا روویانداوە