رێژەی بێكاری لە نێو گەنجانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە و ژمارەی گەنجانی بێكار گەیشتۆتە 71 ملیۆن كەس و زۆرترین رێژەی بێكاری گەنجان لە وڵاتە عەرەبییەكان تۆماركراوە.
رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی لەراپۆرتی ساڵانەی تایبەت بە كارپێكردنی گەنجان لەسەر ئاستی جیهان و ئاسۆ كۆمەڵایەتییەكان، ئەوە ئاشكرادەكات: كە رێژەی بێكاری لەنێو گەنجان لە ساڵی 2016دا بۆ سەرووی لەسەدا 13 بەرزبۆتەوە و زۆرترین رێژەی بێكاری گەنجان لە ئاستی جیهاندا لە وڵاتە عەرەبییەكان تۆماركراوە گەیشتۆتە زیاتر لە لەسەدا 30
راپۆرتەكە ئاماژە بەوەش دەكات: ناسەقامگیری دۆخی سیاسی وڵاتە عەرەبییەكان بۆتە رێگر لەبەردەم كارپێكردنی گەنجان. جگە لەبێكاری راپۆرتەكە نیگەرانی دەڕبری بەرامبەر بە دۆخی گەنجان لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەكان و ئەوە ئاشكرادەكات: كە 156 ملیۆن گەنج لەو وڵاتانە بە كەمتر لە 3 دۆلار و 10 سەنتی رۆژانە ژیان بەسەر دەبەن.