وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی عێراق له‌توركیا رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق ده‌ستی كردوه به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كۆمپانیا توركه‌كانی وڵات.
سه‌لمان جومه‌یلی وه‌زیری پلاندانانی عێراق له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی هه‌شتا و پێنجه‌مین پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی له پارێزگای ئه‌زمیری توركیا، رایگه‌یاند، بڕیارمان داوه به‌لایه‌نی كه‌م 50%ی پاره‌ی ئه‌و كۆمپانا توركیانه‌ی له وڵات كار ده‌كه‌ن، بده‌ین، كه به‌هۆی ره‌وشی وڵات نه‌توانراوه مافه‌كانی خۆیان وه‌ربگرن.
وتیشی، ته‌نها به‌ته‌واو كردنی 85%ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیان دایه، ئێمه ده‌توانین ته‌واوی مافه داراییه‌كانیان بده‌ین، ئه‌مه‌ش بۆ كۆمپانیا توركه‌كانی وڵات یارمه‌تیه‌كی باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان له عێراق راپه‌ڕێنن.
به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسان و نوێنه‌رانی ئه‌نقه‌ره، ئه‌و كۆمپانیا توركانه‌ی له‌عێراق كار ده‌كه‌ن به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژییه‌كانی ئه‌و وڵاته، ماوه‌ی دوو ساڵه مافه داراییه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه.
جومه‌یلی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا، له 2013ه‌وه په‌یوه‌ندی ئابوورییه‌كان و كه‌لتورییه‌كانی توركیا و عێراق به‌ره‌و كزی چووه، به‌ڵام به‌غدا نیازی وایه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ببوژێنێته‌وه.
وه‌زیری پلاندانان ئه‌وه‌شی خسته‌روو، له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره‌ی هه‌یه، له ساڵی 2013ه‌وه په‌یوه‌ندی بازرگانی باش بووه، وتیشی، له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی داعش له ئارادایه، تێچووی سه‌ربازی بۆ به‌رگریكردن له‌و رێكخراوه تیرۆرستیه زیادی كردوه. له‌هه‌مان كاتدا به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت داهات له كورتی داوه، ئه‌م هۆكارانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری وڵات كردوه، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا كردوه.