له ره‌شنوسی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی (2017)ی عێراقدا، دامه‌زراندن ته‌نها كه‌رته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی ده‌گرێته‌وه و هیچ پله‌یه‌كی وه‌زیفی بۆ بواره‌كانی دیكه دانامه‌زرێت.
لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد، پله وه‌زیفییه‌كانی ناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوی عێراق، ته‌نها بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی ته‌رخان ده‌كرێت.
فالح ساری، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی (2017) له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆژه یاسای ئه‌مساڵ داڕێژراوه و بێجگه له كه‌رته گرنگ و پێویسته‌كان، دامه‌زراندن بۆ هیچ بوارێك نابێت.
بەوتەی لیژنەی دارایی؛ به‌هۆی دۆخی ئه‌منی و شه‌ڕی تیرۆره‌وه، له بودجه‌ی ساڵی (2017)دا پله‌ی وه‌زیفی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری دانراوه، له هه‌مان كاتدا به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له دروست بونی كێشه بۆ كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده، له ساڵی داهاتودا به‌پێی پێویست و میلاكات، دامه‌زراندن هه‌ردو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستیش ده‌گرێته‌وه.
لە پرۆژە یاساکەدا هاتوە؛ بەپێی پلانی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و پلاندانان، له ساڵی نوێ‌دا گۆڕانكاری له باج و رسوماتی ده‌وڵه‌تدا ده‌كرێت، بڕیاریشه كار بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بندیواره‌كان بكرێت.