وه‌زیری دارایی عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ دووشه‌ممه پرۆژه‌یاسای خانه‌نشینی ده‌گاته په‌رله‌مانی عیراق و به پێویستی ده‌زانێت په‌له بكرێت له بڕیاردانی، ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه، كه‌مترین مووچه‌ی مانگانه‌ی خانه‌نشینی (400) هه‌زار دینار ده‌بێت و ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ریش خه‌رج ده‌كرێت.
رافیع عیساوی، وه‌زیری دارایی عیراق، له‌سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگەیاندوە: “ئەمڕۆ له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه پرۆژه‌یاسای خانه‌نشینی ده‌گاته په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی”.
ئاشكراشیده‌كات، به پێی پرۆژه‌یاساكه، كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی (400) هه‌زار دینار ده‌بێت، ده‌شنووسێت:”ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ری له خۆ ده‌گرێت”.
وه‌زیری دارایی عیراق به پێویستیشی ده‌زانێت په‌له بكرێت له بڕیاردانی پرۆژه‌یاساكه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ تاووتوێكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق.