ئاگاداریەک بۆ بازرگانان پێشانگایه‌کی گه‌وره‌ له‌وڵاتی ئه‌نده‌نوسیا ده‌کرێته‌وه‌


ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی بازرگانانی سلێمانی ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ پێشانگایه‌کی گه‌وره‌ له‌وڵاتی ئه‌نده‌نوسیا ده‌کرێته‌وه‌ و هه‌ر بازرگانێک خواستی به‌شداریکردنی هه‌یه‌ با سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی بکات.

 
وڵاتی ئه‌نده‌نوسیا له‌ڕێگه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیه‌وه‌ بانگهێشتی بازرگانانی شاری سلێمانی ده‌کات بۆ به‌شداریکردن له‌ ٣١ هه‌مین پێشانگای بازرگانی ( ترێد ئێکسپو) له‌شاری جاکاتای وڵاتی ئه‌نده‌نوسیا که‌تایبه‌ته‌ به‌و به‌روبومانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ینێرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی له‌ بواره‌ جیاوازه‌کاندا وه‌ک مۆبیلیات و جلوبه‌رگ و که‌ره‌سته‌ی بیناسازی و کاغه‌ز و به‌رو بومه‌کانی و داو ده‌رمان و قاوه‌ و خواردن و خواردنه‌وه‌ و مه‌کاین.

له‌پێشانگاکه‌دا زیاتر له‌ ١١٠٠ به‌رهه‌م نمایش ده‌کرێت.
هه‌ر بازرگانێک ده‌خوازێت به‌شداری بکات سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی بکات بۆ خۆتۆمارکردن.

پێشانگاکه‌ له‌ ١٢/١٠ تا ١٦/١٠/٢٠١٦ به‌رده‌وام ده‌بێت.