له‌دواكۆبونه‌وه‌یدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم بڕیاریدا، باج بخاته سه‌ر خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان.
(شوان قه‌ڵادزه‌یی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوێتی، سه‌ڕه‌رای داكۆكییان وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا، ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵه حكومه‌تی هه‌رێم مینحه ڕه‌مزیه‌كه‌ی خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان نه‌داوه، جگه له‌وه بڕیاریانداوه باج بخه‌نه‌سه‌ر خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان.
ده‌شڵێت:”بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ر خوێندكارێك له‌زانكۆ یاخود په‌یمانگه وه‌ربگیرێت، پێویسته (50) هه‌زار دینار بدات، هه‌روه‌ها به‌شی ناوخۆیشی پێ نادرێت ئه‌گه‌ر ساڵانه (100) هه‌زار دینار پێشكه‌ش نه‌كات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خوێندنی باڵا (ماسته‌رو دكتۆرا) به‌زۆری شێوه‌ی پارالێڵی وه‌رگرتووه‌و خوێندكاران بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا، ده‌بێت بره پاره‌یه‌ك بده‌ن.
د. شوان قه‌ڵادزه‌یی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، جگه له‌وه‌ی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ڕێژه‌ی هه‌ژاری زیاد ده‌كات‌و باجه‌كانی سه‌ر هاوڵاتی چه‌ند جار به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا باجی سه‌ر خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كانیشی هاته‌سه‌ر، وتیشی:”پێمانوایه گه‌ر ئه‌و ته‌لیسمه‌ی حوكمرانی به‌رده‌وام بێت، له‌داهاتودا باج ئه‌خرێته سه‌ر مردووه‌كانیش له‌كاتی شاردنه‌وه‌یاندا”.