ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت‌و وزه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هۆشداریدا كه كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی (2017)ی وڵات زیاتر له (24) ترلیۆن دیناره، حكومه‌تیش هیچ هه‌نگاوێكی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان نه‌ناوه.
(عه‌لی فه‌یسه‌ڵ فه‌یاز) ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت‌و وزه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوا له‌حكومه‌ت ده‌كات كه‌رته‌كانی (پیشه‌سازی، كشتوكاڵ‌و گه‌شتیاری) له‌ڕوی داهاته‌وه ڕۆڵی كارایان هه‌بێت‌و خه‌رجی هه‌ندێك پرۆژه‌ش كه گرنگ نین، له‌گه‌ڵ خه‌رجی نه‌فه‌قاتی حكومه‌تدا كه‌مبكرێته‌وه.
وتیشی:”كورتهێنانی بودجه‌ی (2017) زیاتر له (24) ترلیۆن دیناره، حكومه‌ت بۆ ئیداره‌دانی وڵات به‌ڕێژه‌ی (95%) پشتی به‌داهاتی نه‌وت به‌ستوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌رته‌كانی دیكه‌ی فه‌رامۆشكردوه”.
داواشده‌كات، حكومه‌ت هه‌رچی زووه هه‌نگاوی جدی بنێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان‌و گرنگی به‌و كه‌رتانه بدات، كه سه‌رچاوه‌ی داهاتی وڵاتن.