وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وڵاتی توركیاوه ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد‌و توركیشدا دیدارێك سازده‌كات.
(سه‌فین دزه‌ی) وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌ندامی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا به‌ڕوداوی ڕاگه‌یاند، كاتژمێر (2)ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا له‌گه‌ڵ (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه، له‌دیدارێكیشدا سه‌رۆكی هه‌رێم چاوی به‌كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری تورك‌و كورد ده‌كه‌وێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و سه‌رۆك كۆماری توركیادا جه‌خت له‌به‌رده‌وامی ڕێكه‌وتنی ئابوری نێوان هه‌رێم‌و توركیا كراوه‌ته‌وه، هاوكات بارزانیش بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعشی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا تاوتوێكردووه.