ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئاژانسه‌كانی توركیا بڵاویانكردۆته‌وه، نوسینگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی كار”ئیشكور” بۆ كرێكارانی توركیا، زۆرترین كرێكاری وڵاته‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی عیراق و روسیا كردووه.
ئاژانسی “ئه‌نادۆڵ” بڵاویكردۆته‌وه، نوسینگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی كار”ئیشكور” ئه‌مساڵ زیاتر له 43 هه‌زار كرێكاری ره‌وانه‌ی وڵاته جیاوازه‌كانی جیهان كردووه و زۆربه‌ی زۆری ئه‌و كرێكارانه‌ش بۆ عیراق و روسیا رۆشتوون.
به پێی ئامارێكی ئه‌و نوسینگه‌یه، ژماره‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه نێردراونه‌ته ده‌ره‌وه 39.664 هه‌زار كه‌سن ئه‌وه‌ش له نێوان مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ تاوه‌كو تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بووه به پێی هه‌مان ئامار 8.53% ئه‌و رێژه‌یه به‌رزبۆته‌وه.
نوسینگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی كار”ئیشكور” له ده مانگی رابردوودا، 11.873 كرێكاری ره‌وانه‌ی عیراق و 11.039 كرێكاری ره‌وانه‌ی روسیا كردووه.
له درێژه‌ی ئاماری ئه‌و نوسینگه‌یه‌دا هاتووه، 4.099 هه‌زاری ره‌وانه‌ی توركمانستان و 2.563 هه‌زاری ره‌وانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودییه و 1.764 هه‌زار كه‌س بۆ ئازه‌ربایجان نێردراوه و 1.281 هه‌زار كه‌س ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان كراون.
له درێژه‌ی ئاماری ئه‌و نوسینهگهدا هاتووه، 1.081هه‌زار كرێكار ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا و 942 كرێكاریش ره‌وانه‌ی كازاغستان كراون.