ڕوسیا گرنگی بەکاری بازرگانی دەدات لەگەڵ شاری سلێمانی

 

ئەندامێکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
ڕایدەگەیەنێت ڕوسیا خۆشحاڵە بە گرنگیدان بەشاری سلێمانی و دروسکردنی پەیوەندی
بازرگانی زیاتر لەنێوان هەردولادا.


 

ئەحمەد علی کەلاری ئەندامی ئەنجومەنی ژوری
بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕیگەیاند: لەولاتی ڕوسیا چاوم کەوت بە فلادیمێر شیڤلیا
کۆڤ بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ژوری بازرگانی ڕوسیای فدراڵ بۆ کارو باری بازرگانی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست و میخایل سۆیۆلیف یاریدەدەری فلادیمێر شیڤلیا کۆڤ و سعید
بادۆی بەرپرسی پەیوەندیەکانی ڕوسیا لەگەل هەرێمی کوردستان لەژوری بازرگانی ڕوسیا وە باس لە پتەو کردنی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان بەتایبەت
سلێمانی و ڕوسیاکرا.


 

ڕاشیگەیاند: ژوری بازرگانی ڕوسیامان
بانگێشتکرد بۆ شاری سلێمانی تالەنزیکەوە ئاشنابن بەکاری بازرگان و پیشەسازی و
پێشکەوتنەکانی سلێمانی بۆئەوەی بتوانن هانی خاوەن کارەکان و پیشەسازیەکانیان بدەن
کارەکانیان بهێننە سلێمانی  وە بەڵێنیاندا
سەردانی سلێمانی بکەن و بەڵێن نامەیەکی لێک تێگەشتن واژۆبکەن بۆ بەرەو پێشبردنی
کاری بازرگانی لەنێوان هەردولادا.


 

ئەحمەد کەلاری ئاماژەی بەوەشدا: باس لەپێدانی
فیزا کرا بۆ بازرگانان بەڵێنیدا کار ئاسانی بکەن لە پێدانی فیزا بەبازرگانانی شاری
سلیمانی بەمەرجێگ ژوری بازرگانی و پیشەسازی پشگیری ئەو بازرگانانە بکات وە کار
ئاسانی بکرێت بۆ هاتنی بازرگانان لە کوردستانەوە بۆ روسیا بەتایبەت لەکاتی
کردنەوەی پێشانگاکاندا.


 

ئەندامەکەی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی
سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاند: ژوری بازرگانی ڕوسیا ئەوەیان ئاشکراکردووە لەڕێگەی
بازرگانێکی تورکیاوە زیاتر لە 700.000 تەن زەیتیان ڕەوانەی عێراق و هەرێمی
کوردستان کردووە لەگەڵ ئارد بۆیە دەیانەوێت گرنگی بە کوردستان بدەن بۆ کاری بازرگانی.

لەڕوسیادا 2 ملێۆن کۆمپانیای بازرگانی هەیە و
200 ڕێکراوی بازرگانی کاردەکەن.