سەرچاوەیەک لە نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کردوە ”لەسەر بنەمای ئەو رێکەوتنەی کە حکومەتی عێراق لەگەڵ نەتەوە یەگرتووەکان کردوێتی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی گەندەڵی دارایی بەرپرسان کۆتای ئەم مانگە ٢١ لێکۆڵەری نێودەوڵەتی دەگەنە بەغداد”.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردوە: ”سەرجەم ئەو لێکۆڵەرانە ئازادی تەواویان پێدراوە بۆ ئەوەی پشکنینی ورد لە هەموو دۆسیە و بەڵگەنامە و تۆماری وەزارەتاکانو بانکی ناوەندی و دیوانی چاودێری دارایی بکەن”.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو: حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشێوەیەکی ڕەسمی دوای لە نەتەوە یەگرتووەکان کردوە کە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بنێرن بۆ عێراق” بە مەبەستی ئاشکرا کردنی چارەنوسی ئەو ٣٦١ ملیار دۆلارەی کە لە بودجەی ساڵانی ٢٠٠٤ تا ٢٠١٤ دیار نەماون، هەروەها بەدواداچوون بکەن بۆ ئەو پارانەی لە کەرتەکانی کارەبا و ئاوەدانکردنەو کشتوکاڵدا خەرجکراون، جگە لەوەش لەماوەی ئەو ١٠ ساڵەدا حکومەت خۆی ٩٨ ملیار دۆلاری بۆ ئەو کەرتانە خەرج کردوەو هیچ دەرئەنجامێکی دەست نە کەوتوەو پارەکەشی بەفیڕۆ رۆشتوە”.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردوە: ئەو گروپە لێکۆڵەرە دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە لێکۆڵینەوە لە بەرپرس و وەزیر و سەرۆک وەزیرە پێشوەکانی حکومەتی عێراق بکەن ”لەوانە( ئەیاد عەلاوی، ئیبراهیم جەعفەری، نوری مالکی) لەگەڵ جەندین بەپرسی تر لە دەرەوە و ناوخۆی عێراق کە لە دۆسیەکانی گەندەڵیەوە تێوەگلاون”.
ڕاپۆرتەکان ئەوەیان ڕونکردۆتەوە ”لە ساڵی ٢٠٠٣ وە نزیکەی هەشت سەد و پەنجا ملیار دۆلار لە داهاتی گشتی عیراق دزراوەو لە دوای ئەو ساڵەشەوە تا ئێستا هەوڵەکانی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی هیچ سودیکی نەبووە بێ ئەنجام بوون ئەوەش وای کردوە فەرمانگەو دامەزراوەکانی حکومەت دوچاری چەندین گرفتی ئابووری ببنەوە”, هەر ئەوەش بۆتە هۆکاری ئەوەی ”هاوڵاتیان متمانەیان بە لێکۆڵینەوەکانی دەسەڵاتدارانی عێراق نەبێت و بێنە سەر شەقام و دوای دادگای کردنی گەندەڵکارن بکەن”، جگەلەوەش لایەنە سیاسیەکان بەردەوام دوای کردوە دەستی حیزبیو سیاسی لە دەمەزراوەکانی دەوڵەت دوربخریتەوە تاکو سەربەخۆ بن لە کارەکانیاندا.
لەلایەکی ترەوە بەشێک لەلایەنە سیاسیەکان و شەقامی عێراقی ”ڕەخنەی توند لە حکومەتەکەی عەبادی و دەستەی دەست پاکی دەگرن پیان وایە نەیان توانیەوە دۆسیەکانی گەندەڵی بەجدی یەکلای بکەنەوە بۆیە پەنایان بۆ لیژنە نێودەوڵەتیەکان بردوە پێشیان وایە هاتنی لێکۆڵەرەی بیانی گومانەکانی سەربەخۆ نەبوونی دادگاکان قوڵتر دەکاتەوە”، هاتنی ئەو لێکۆڵەرانە بۆ پشکنینی دۆسیەکانی گەندەڵی لەکاتێک دایە بەرپرسانی عێراقی چەندین تۆمەتیان ئاڕاستەی یەکتر کردوە پەنجەی تۆمەتیان ئاڕاستەی یەکتری کردوە سەبارەت بەو گڕیبەستانەی بۆ کڕنی چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی کراون لەگەڵ ئەو گڕیبەستانەی لەبواری نەوت ئەنجام دراون بونەتە بەهەدەردانی ملیارەها دۆلار لە بودجەی وڵات دزین و بردنە دەرەوەی سەروەت و سامانی ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی نایاسایی.
ڕێ