بانكی ناوەندی پلانی خستنە بازاڕی دۆلار دەگۆڕێت

 
بەهۆی ئەوەی لەم مانگەدا بانكی ناوەندی عێراق بەراورد بەمانگی ڕابردوو، بڕێكی كەم دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، نرخی ئەو دراوە لەبازاڕەكانی عێراق بەگشتی‌و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی، بەجێگیری‌و بەبەرزی ماوەتەوە.
(ڕەوەز ئامانج) لەنوسینگەی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لەسلێمانی بەNNA ڕاگەیاند، كەمی خستنەڕوی دراوی دۆلار لەبازاڕەكاندا لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە، كاریگەری كردوەتەسەر بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی عێراق بەگشتی‌و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی.
وتیشی:”بانكی ناوەندی ماوەی چەند مانگێكە كار بەو پلانە دەكات، ئەوەش وایكردوە خستنەڕوی ئەو دراوە كەمتربێتەوە لەبازاڕەكاندا، بەتایبەت لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا”.
ئەمڕۆ ٢٣ی ئابی ٢٠١٦، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە و وتیشی نرخی دراوەکانی دیکە بەم شێوەیەیە:
نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٨ هەزار دینارە.
نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی‌ ئێرانی‌ بە ٣٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٤٤ هەزار دینارە.