وەزیری نەوتی عێراقی داوا لە کۆمپانیای BP دەکات دانوستان لەگەل ھەرێمی کوردستان بکات بۆ وەبەرھێنان لە کێڵگەنەوتیەکانی کەرکوک.
رۆژی دووشەممە ٢٢-٨ جەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراقی پێشوازی کرد لە مایکل تاونسند، بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای BP بەریتانی لە عێراق، وەزیری نەوتی عێراقی داوای لە کۆمپانیای بی پی کردووە چاو بە ھەندێک لە شێواز و رێکاری پێدانی قازانج لە ژێر رۆژشنایی ئەو گۆڕانکاریانەی کە بەسەر نرخی نەوت داھاتوو ئەنجام بدات.
ھەروەھا وەزیری نەوتی عێراق لەگەل نوێنەرەکەی کۆمپانیای BP بەریتانی باسیان لە بەرزکرندەوەی ئاستی بەرھەمھێنان کردووە و وەبەرھێنانی گازی سروشتیش لایەنێکی دیکەی باسەکە بووە.
ھەروەھا وەزیری نەوتی عێراقی داوای لە کۆمپانیای BP بەریتانی کردووە لەگەل ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکرێت سەبارەت بە گەیشتن بە رێکەوتنێک لە پێناو جێبەجێکردنی گرێبەستی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراقی و کۆمپانیای BP بۆ ھەلسەنگادنی ژێرخانی کێڵگە نەوتیەکانی کەرکوک کە ئیمزاکراوە ، نوێنەرەکی کۆمپانیای BP بەریتانی بەلێنی ئەوەی داوە کە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە تەواوی ھەوڵەکان بخاتە گەر.
د. زاھیر مەجید ، شارەزای گرێبەستە نەوتیەکان لە لێدوانێکی تایبەت بە ئاژانسی وزە نیوز رایگەیاند ” لە رووی دەستیوریەوە کەرکوک ناوچەیەکی کێشەلەسەری دەرەوەی ناوچە کوردستانیە نەک ھەر بەغدا بەڵکو ھەولێریش ناتوانێ بەتەنیا بڕیار بدات لە وەبەرھێنانی سامانی سروشتی و پێویستە لەو رووەوە ھەماھەنگی و سازان ھەبێ” .
ھەر وەھا ئەو شارەزا یاساییە وتیشی ” لە ئێستادا بارودۆخەکە گۆڕاوە و بە بێ ھەرێمی کودستان بەغدا ناتوانێ ھیچ گرێبەستێک ئەنجامبدات، پێویستە ھەرێمی کوردستان ئاگاداری ھەموو ئەو وردکاریانە بێ کە لەلایەن بەغداو بریاری لێدەدەرێت” .
جێگای ئاماژەیە کۆمپانیای BP لە ریزبەندی ٧ م گەورە کۆمپانیا جیھانیەکانە ، لە ماوەی رابردوو گرێبەستی وەبەرھێنانی نەوتی لەگەڵ حوکومەتی بەغدا ئیمزا کردووە و بەھۆی بارودرۆخی سیاسی تا ئیستا کۆمپانیای BP بریاری کارکردنی نەداوە لە کێڵگە نەوتیەکانی کەرکوک .