راوێژكاری ئابووریی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له بودجه‌ی ساڵی 2017دا، به‌كاربردن 68%ی كۆی بودجه پێكده‌هێنێت‌و گرنگیش به‌بواره‌كانی فێركردن‌و ته‌ندروستی‌و ئاواره‌كان دراوه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ڕاوێژكاری ئابوریی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2017دا، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه، بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ته‌نها 32%ی كۆی بودجه پێكده‌هێنێت.
وتوشیه‌تی: به‌هۆی دۆخی ئه‌منیی‌و ناسه‌قامگیریی وڵات‌و قه‌یرانه‌كانه‌وه، حكومه‌ت له ساڵی داهاتوودا، گرنگی به‌بواری خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌دات‌و زۆربه‌ی بودجه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت.
به وته‌ی راوێژكاره‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی: پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2017 به‌شێوازێكی ئابوورییانه‌ی ئاشتی داڕێژراوه، نه‌ك ئابووریی جه‌نگی، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه، كه حكومه‌تی عێراق سووره له سه‌ر كۆتاییهاتنی جه‌نگی داعش له‌م ساڵدا، بۆیه ساڵی گرنگی به‌خزمه‌تگوزاری‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌درێت.
باسی له‌وه‌ش كردوه، به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ سندوقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو هه‌یه‌تی، له بودجه‌ی 2017دا گرنگی به بواره‌كانی فێركردن‌و ته‌ندروستی‌و ئاواره‌كان ده‌درێت، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌رتی په‌روه‌رده‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان.