په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایده‌كات، حكومه‌تی به‌غدا كێشه‌ی سیوله‌ی هه‌بوه، به‌ڵام ئه‌و كێشه‌یه‌ی چاره‌سه‌ركردوه، به‌مزوانه‌ش بودجه‌ی 2017 ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات.
(ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید) سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بهNNAڕاگه‌یاند، عێراق كێشه‌ی سیوله‌ی هه‌بووه، به‌ڵام دوای هه‌وڵێكی زۆر توانیویه‌تی كێشه‌ی پاره‌ی كاش چاره‌سه‌ر بكات، ئێستاش ئه‌و كێشه‌یه‌ی نه‌ماوه.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕونیكرده‌وه، بودجه‌ی 2017 ی عێراق داهات نزیكه‌ی 90 ترلیۆن دینار ده‌بێت، نه‌فه‌قاتیش له‌هه‌مان بڕ نزیك ده‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیدا كراوه، بۆ 2017 عێراق خوازیاره باڵانسێك له‌نێوان نه‌فه‌قات‌و داهاتدا هه‌بێت، تاوه‌كو كه‌مترین كورتهێنانی له‌بودجه‌دا هه‌بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش بیه‌وێت پشكی هه‌بێت له‌بودجه‌ی 2017 پێویسته به‌زویی نوێنه‌ری خۆی بنێرێته به‌غدا به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی دیالۆگ‌و ڕێكه‌وتن.
له‌ساڵی 2014ه‌وه حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه، حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی نه‌تی هه‌رێم ده‌فرۆشێت به‌ڵام بڕێكی زۆر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پاشكه‌وت ده‌كات‌و تا ئێستاش نه‌توانراوه مانگانه ئه‌و بڕه كه‌مه‌ی موچه‌ش به‌ته‌واوه‌تی دابینبكرێت.