بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرایكرد كە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو قەبارەی فرۆشی دۆلار لە زیادكردنە رۆژانەییەكانی بانكەكەیاندا زیاترلە 7) ملیۆن دۆلار كەمیكردوەو تاوەكو كۆتایی هەفتەی رابردووش بری ئەو دۆلارەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە فرۆشتویانە زیاتر لە 19) ملیارو 773) ملیۆن و 565) هەزار دۆلاری تۆماركردوە ئەمە لە كاتێكدا بری ئەو فرۆشە بۆ ساڵی 2015 زیاتر لە 26) ملیارو 833) ملیۆن دۆلار بووە.
كەمبونەوەی بری فرۆشی دۆلاریش لەلایەن بانكی ناوەندیەوە دوای ئەودێت كە لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا عەلی عەلاق) پارێزگاری بانكەكە رایگەیاند كە چیتر نابنە ناوەندێكی سەرەكی بۆ فرۆشتنی دۆلار و لەبەرامبەریشدا چەند ئالێتیەكی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلارو پاراستنی بەهای دینار لەبەرامبەر دۆلاردا دەگرنەبەر.