ئێران بەرهەمی گازی سروشتی هەناردەی ئەوروپا دەكات

 ( بێژەن زەنگەنە) وەزیری نەوتی ئێران ئەئكیدی كردەوە  كە ووڵاتەكەی پلانی هەیە لە ماوەیەكی نزیكی داهاتوودا بەرهەمی گازی سروشتی هەناردەی ئەوروپا بكات و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ووڵاتانی تری ناوچەكە گفتوگۆو هەماهەنگی پێویستی ئەنجامداوە.
لە ووتەیەكیشدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (میهر) ئێران (زەنگەنە) رایگەیاند: لەئێستادا هەوڵەكانیان بۆ هەناردەی گازی سروشتی شل بۆ ئەوروپا چركردۆتەوەو دەستیان بە دارشتنی پلانەكانیان كردوە.
وتیشی  بریاریانداوە وەرگرتنی باج لەسەر هەناردەی بەرهەمەكانی پترۆكیمیایی لابەرن تاوەكو كۆمپانیاكانی بەرهەمهێن بتوانن برێكی زیاتری لێ‌ هەناردەی دەرەوە بكەن.
لەلایەكی دیكەوە  حكومەتی ئێران ئاشكرایكرد كە بەپێی ئەو داتاو ئامارانەی لەبەردەستیاندایە بۆ مانگی حوزەیرانی رابردوو رۆژانە بری (2) ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی بازارەكانی جیهان كراوەو بری هەناردەكردنی رۆژانەش تائێستا لەو ئاستەدا بە جێگیری هێڵدراوەتەوە.
ئەوەشی خستۆتەروو كە لەئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران گەیشتۆتە (3) ملیۆن و (610) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەو ئەو برەشی لە هەناردەكردن زیاد دەبێت لەناوخۆدا بەكاردەهێنرێتەوە.