كۆمپانیای هێلی ئاسمانی توركیا لە بەیاننامەیەكیدا كە بۆ بۆرسەی ئیستانبوڵی ناردووە رایگەیندووە, بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2015 زیانەكانی هێڵی ئاسمانی توركیا لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا گەیشتۆتە 656 ملیۆن لیرە كە دەكاتە 224 ملیۆن دۆلار.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوەكە هێڵی ئاسمانی توركیا كە لە چارەكی دووەمی ساڵی ڕابردوودا 661 ملیۆن لیرە قازانجی هەبووە, ئەوەش بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی گەشتیاران لە 63 ملیۆن و 400 هەزار سەرنشینەوە بۆ 72 ملیۆن و 400 هەزار سەرنشین.