بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکان پارێزگای سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن بەغداوە بۆیان نێردراوە دابەشی دەکەن بەسەر هاووڵاتیاندا.
ناردنی نەوت لەلایەن بەغداوە بۆ پارێزگای سلێمانی دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی ١٩ـی حوزەیرانی ئەمساڵ د. ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی سەردانی بەغدای کرد لەسەر پرسی نەوت و کارەبا و وەرنەگرتنی لەسەدا ٢٥ گەنمی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ ٢٠ـی ئابی ٢٠١٦، محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکان پارێزگای سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا لەلایەن بەغداوە بڕی چوار بۆ پێنج پێنج لیتر نەوتیان بۆ هاتووە و لە ماوەیەکی نزیکدا دابەشی دەکەن بەسەر هاووڵاتیاندا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ دابەشکردنی ئەو بڕە نەوتە، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان و قەزا و ناحیەکانەوە دەست پێ دەکەن و ئەگەری هەیە نرخی بەرمیلێکیش هاوشێوەی جاری پێشوو ٤٠ هەزار دینار بێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، بۆ دابەشکەردنی بەرمێلێک نەوت بەسەر ماڵاندا، پارێزگای سلێمانی پێویستی بە ١٠١ ملیۆن لیتر نەوت هەیە و چاوەڕێ دەکەن لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو بڕەیان لەلایەن بەغداوە پێ بگات.