به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێتی بانكه ئه‌هلییه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، پاشه‌كشه‌كردنی دینار له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكیدا، په‌یوه‌سته به‌ڕووداوه ئهمنیو سیاسییه‌كانی عێراقه‌وه، كه ئێستا تێكچووه‌و ئه‌و بارگرژییه‌ش وا ده‌كات، دینار به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق ببرێت.
(عه‌بدولعه‌زیز حه‌سون) به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێتی بانكه ئه‌هلییه‌كانی عێراق بۆ ئاژانسی میدیای سه‌ربه‌خۆ (ئیبا) ڕایگه‌یاندووه، كۆچكردنی هاوڵاتیانی عێراق بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌ناگه‌ی ئارام‌و ئاڵووێركردنی دینار بۆ دۆلار كارده‌كاته سه‌ر به‌های دینار‌و نرخه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر دۆلار داده‌به‌زێت.
حه‌سون ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، شێوازی كاركردنی بانكی ناوه‌ندی تا ئێستا شێوازه كۆنهكهیهو هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهانیش زۆر لهدواوهیهو ئاگاداری مامه‌ڵه‌ی نوێی بانكه‌كانی تر نییه، بۆیه ده‌بێت شێوازی نوێ بگرێته‌به‌ر له‌مامه‌ڵه‌و ئاڵووێرو خستنه بازاڕه‌وه.