نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری نزیك بازنه‌ی مه‌لیك مه‌حمود له‌شاری سلێمانی، به‌نزینخانه‌ی هه‌ڵگورد گڕیگرت و سه‌رجه‌م عه‌مباری ئه‌و به‌نزینخانه‌یه سوتاون.
عه‌قید دیار عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سلێمانی به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ هه‌ینی، ئاگرێك له‌به‌نزینخانه‌ی هه‌ڵگورد له‌شاری سلێمانی نزیك گاردن سیتی كه‌وته‌وه، به‌وهۆیه‌وه، سه‌رجه‌م عه‌مباره‌كانی و تانكه‌رێك سوتاون و باخچه‌یه‌كی نزیك له‌و به‌نزینخانه‌یه زیانی پێگه‌یشتوه”.
وتیشی “به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان تائێستا زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه و زیانه ماڵییه‌كانیش دیارنیین”.
عه‌قید دیار جه‌ختیشیكرده‌وه “له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌كه و له‌ئێستادا سه‌رقاڵی كۆنترۆَلكردنی ئاگره‌كه‌ین”.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه به‌هۆی ئه‌و ته‌نكه‌ره‌وه بوه كه‌هاتۆته به‌نزینخانه بۆ خاڵیكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌نزینه‌ی پێی بوه.