به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراكی سلێمانی ده‌ڵێت:”به‌هۆی به‌رده‌وامی دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی هاوڵاتیان، نرخی خۆراك له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێم دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه، چاوه‌ڕوانی به‌شه خۆراكی دیكه‌ش ده‌كه‌ین، تاوه‌كو به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شی بكه‌ین”.
(شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراكی سلێمانی له‌لێدوانێكدا به ئاژانسی ناوخۆی ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا نرخی خۆراك له‌بازاڕه‌كاندا هه‌ر له (برینج، شه‌كر، زه‌یت‌و ئارد) دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه، وتیشی:”كۆمپانیاكه‌مان به‌هۆی سه‌ر له‌نوێ تازه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان، به‌رده‌وامه له‌دابه‌شكردنی به‌شه خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا”.
باسی له‌وه‌شكرد، (14) هه‌زار تۆن شه‌كری مانگه‌كانی (1، 2و 3) یان دابه‌شكردوه، بۆ مانگی چواریش دابه‌شكردنی شه‌كر به‌رده‌وامه، (10) هه‌زار تۆن برینجیشیان دابه‌شكردوه، زه‌یتێكی باشیش گه‌یشتوه‌ته سلێمانی‌و له‌گه‌ڵ مه‌واده‌كانی دیكه ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنیان.