چارەسەی كێشەی گومرگی دەکرێت

لەكۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی چارەسه‌رکردنی کێشه‌ی بازرگانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد
بڕیار درا کە کێشەی گومرگی چارەسەر بکرێت تا بازرگانانی کوردستان پەنا بۆ خاڵە
سنوریەکانی خواروی عێراق نەبەن.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی ڕایگەیاند” دوای
ئەوەی چەند جارێک بە فەرمی داوامانکرد کۆبونەوەیەک ئەنجامبدرێت لەلایەن بەڕێوە
بەری گومرگی گشتی هەرێمەوە لەگەڵ ژورە بازرگانیەکانی کوردستاندا ئەوەبو ڕۆژی
چوارشەممە لە شاری هەولێر کۆبونەوەیەکی فراوان بەبەشداری ژورە بازرگانیەکانی
دهۆک و هەولێر و سلێمانی و یەکێتی ژورە بازرگانیەکان و بەڕێوە بەرایەتی گشتی
گومرگی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا و بڕیاردرا کێشە گومرگیەکان چارەسەر بکرێت”

وتیشی:” بریاردرا بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گومرگی بۆ ئه‌و کاڵایانه‌ی
که‌ له‌ سنوری هه‌رێمی کوردستان داخڵ دەبن تا جیاوازی گومرگی لە نێوان شارەکانی
خواروی عێراق و کوردستان نەمێنێت”

سەرۆکی ژوری بازرگانی ئاماژەی بەوەشدا بریاری ئەوەشدرا میکانیزمێکی زانستی بۆ
هاورده‌ی ئه‌و کاڵایانه‌ی که‌ له‌ مه‌رزه‌کانی هه‌رێمه‌وه‌ داخڵ ده‌بن به‌تایبه‌تی
سلێمانی مه‌ست لێی بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ نه‌ک به‌کار هێنان بەشێوەی ترانزێت.

سیروان محەمەد جەختی کردەوە:” باسمان لە پاراستنی بەرهەمە ناوخۆیەکان و
بەبازاڕکردنیانکرد لەناوخۆدا تا زیاتر هاندان دروستبکەین بۆ ئەوەی هاوڵاتیان گرنگی
بە بەرهەمە ناوخۆیەکان بدەن”

لەماوەی ڕابردودا
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی مەترسی ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە خاڵی گومرگی عوزێم
دەبێتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی داهاتی خاڵەگومرگیەکان گەر بێت و چارەسەری کێشەکە
نەکرێت.