ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئابوری‌و وه‌به‌رهێنان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه سه‌ر به‌قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسای (نوری مالكی)یه ڕایگه‌یاند، زۆرینه‌ی كوتله‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، داواكارن پشكی هه‌رێم له‌بودجه ده‌ستنیشانبكرێت‌و كار به‌ڕێژه‌ی (17%) نه‌كرێت.
(عه‌بدولعه‌باس شیاع) ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابوری‌و وه‌به‌رهێنان به‌سایتی سه‌فیر نیوزی ڕاگه‌یاندووه، سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان ته‌نها (13%)ی عێراق پێكده‌هێنێت، ناشزانرێت ڕێژه‌ی (17%)ی بۆ هه‌رێم له‌سه‌ر چ پێوه‌رێك بووه.
شیاع وتیشی:”ئه‌و زیاده‌ی (4%)ی ده‌درێته هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌شی پارێزگانی تره، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ش وه‌ك خه‌مڵێندراوه بۆ ساڵی داهاتوو، سێ ملیار‌و (200) ملیۆن دۆلاره”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به‌گوێره‌ی یاسا‌و ده‌ستوریش ئه‌و ڕێژه‌یه نه‌خراوه‌ته ڕوو، به‌ڵام له‌ساڵی (2004)ه‌وه بووه‌ته باو ده‌بێت ئه‌و ڕێژه‌یه له‌بودجه بدرێت به‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر نا نوێنه‌رانی كورد بهچوونهدهرهوهیان له‌كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان، تێپه‌ڕاندنی بودجه ڕاده‌گرن.
به‌وته‌ی عه‌بدولعه‌باس شیاع ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابوری‌و وه‌به‌رهێنان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نوێنه‌ران به‌گشتی پێداگریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێت له‌بودجه‌ی 2013دا پشكی هه‌رێم بكرێته (13%) تا سوودو زیاده‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان.
ئه‌م وتانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌كاتێكدایه، كه له‌پاش ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه، سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ئه‌مریكا، ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی گشتیی عێراق 17% بێت، به‌ڵام ساڵانه عێراق له‌كاتی تاووتوێكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا، داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم ده‌كات، بۆ ده‌ركه‌وتنی ڕاستییه‌كان‌و ڕێژه‌ی گشتیی دانیشتوانی عێراقیش، بڕیاربوو سه‌رژمێریی گشتی ئه‌نجام بدرێت، هه‌رچه‌نده‌ش كورد پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، كه پێویسته په‌له له‌و پرۆسه‌یه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق تا ئێستا چه‌ند جارێك ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی دواخستووه.