دانانی پێوه‌ری ئاو له‌سلێمانی به‌رده‌وامیی هه‌یه و لێپرسراوی راگه‌یاندنی ئاوی سلێمانیش ده‌ڵێت، تا حكومه‌ت به‌ره‌سمی كاتی كارپێكردنی پێوه‌ری ئاو دیاریی نه‌كات هه‌ر به‌سیستمی پێشوو پاره له‌هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، كه بۆ 150 م دوجا بڕی 15 هه‌زار دیناره.
ئامانج جه‌لال لێپرسراوی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه تائێستا نزیكه‌ی 100 هه‌زار ماڵ له‌ناو پارێزگای سلێمانی پێوه‌ری ئاویان بۆ دانراوه، به‌ڵام پرۆسه‌كه به‌رده‌وامیی هه‌یه و هیشتا ژماره‌یه‌كی زۆر ماڵ ماون كه پێوه‌ری ئاویان بۆ دانه‌نراوه.
وتیشی: تا حكومه‌ت به‌ره‌سمی راینه‌گه‌یه‌نێت كار به‌پێوه‌ری ئاو ناكرێت و پاره به‌و پێوه‌ره له‌هاووڵاتیان وه‌رناگیرێت، كه بێگومان تائێستا كاتێكی دیاریكراویشی نیه.
سه‌باره‌ت به ئه‌و كێشه داراییانه‌ی كه‌له‌چند مانگی راربدوودا رووبه‌ڕووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بوه‌ته‌وه وتی: به‌شێك له‌كێشه‌كان چاره‌سه بوون و دابه‌شكردنی ئاو به‌سه‌ر ماڵان‌دا به‌رده‌وامده‌بێت.