پرۆسەی گواستنەوە و سپی کردنەوەی پارە لەجیهاندا چۆن بەرێوەدەچێت چەند بانکی جیهانی ئاگاداری ئەم پرۆسەیەن ؟

 
سەرەڕای ئەوەی رۆژانە لەڕێگەی ئەلکترۆنی و ئەپڵیکەیشنەکانی مۆبایلەوە کە هەموویان لە سیستەمێکی دارایی جیهانیدا پێکەوە کۆکراونەتەوە بڕێکی زۆر پارە دەگوازرێتەوە بەڵام تاکو ئێستاش لەڕێگەی وشکانی و ئاسمانیەوە رۆژانە چەندین تەن پارەی کاش بەشێوازی نهێنی و شاراوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەگوازرێتەوە و لەنێوان ئەو ژمارە زۆرەی بانکەکاندا تەنها چەند دانەیەکیان ئاگاداری پرۆسەی گواستنەوەکەن.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرای کردوە تەنها سێ بانکی جیهانی هەڵدەستن بە ئەنجامدانی بڕێکی زۆر لە گواستنەوەی پارەی کاش ئەو سێ بانکەش بریتین لە ( گروپی بانکەکانی ئەمریکا و بانکی ئیرلەندا لەکیشوەری ئەوروپا و بانکی یەگرتووی پشکداریە سنوردارەکان ). 
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردوە: ئەو بانکانە خاوەنی شیوازێکی لۆجستین وەک لە دارایی بەڵام تا ئێستا بێ بەری نەبوون لەو یاساو رێسایانەی کە بۆ کۆنترۆڵ کردنی سپی کردنەوەی پارە و تەمویل کردنی تیرۆرستان دانراوە.
رۆژنامەکە ڕوونیکردۆتەوە  ئەنجامدانی پرۆسەی گواستنەوەی پارە ئەو بانکانە پشتیان بە تۆڕێکی جیهانی تۆکمە بەستووە کە پێکهاتووە لە کۆمپانیای تایبەتی فرۆکەوانی و بوونی کۆگا و ئۆتۆمۆبێلی زرێپۆشی تایبەت بە گواستنەوە و چەندین کۆمپانیای تایبەت بە بواری گواستنەوەی پارە هەروەها بۆ گواستنەوەی پارەش بڕێکی دیاری کراوی باج وەردەگرن بۆ نموونە گروپی بانکەکانی ئەمریکا لەبەرامبەر گواستنەوەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار بڕی ٢٠ هەزار دۆلار وەردەگرێت و کۆی داهاتی ساڵانەی ئەو بانکە لەو رێگایەوە دەگاتە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار، جگە لەوەش هەندێک جار بەپێی کێشی پارەکە باجەکەی دایاری دەکرێت بۆ نمونە ئەگەر پارەکە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بێت و جۆری دراوەکەی یەک دۆلاری بێت ئەوا کێشەکەی لەیەک تەن نزیک دەبێتەوە بەڵام ئەگەر بڕی پارەکە یەک ملیۆن دۆلار بێت و جۆری دراوەکەش ١٠٠ دۆلاری بێت ئەوا کێشەکە تەنها ٩ کیلۆ گرام دەبێت.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەوەشی خستۆتەڕوو: یەک لەسەر سێی دراوی ئەمریکا بەشێوەیەکی کاش لەدەرەوەی سنورەکانیەوە مامۆڵەی پێوەدەکڕیت کە بڕەکەی دەکاتە یەک ترلیۆن‌و چوار سەد ملیۆن دۆلار، هەروەها بانکی کریدی سوید کە یەکێکە لە هاوبەشە دیارەکانی گروپی بانکەکانی ئەمریکا رۆژانە ١٥ تا ٥٠ ملیۆن دۆلاری کاش وەردەگرێت لەرێگای تۆڕێکی ئالۆز بەشێوەیەکی نهێنی دەیگوازێتەوە.
سەبارەت بە میکانیزمی گواستنەوەی ئەو پارەیەش رۆژنامەکە ڕوونی کردۆتەوە، کاتێک بانکێکی سویسری پێویستی بە بڕێکی دیاری کراو لە پارەی کاش دەبێت داوایەک ئاڕاستەی گروپی بانکەکانی ئەمریکا دەکات ئەویش لەڕێگەی تیمێکی تایبەت و ئۆتۆمۆبێلێکی زرێپۆشەوە ئەو پارەیە دەگەیەنێتەوە فرۆکەخانەی نیویۆرک دەیخاتە فرۆکەیەکی تایبەت و دەیگوازێتەوە بۆ شاری زوریخ لە سویسرا، لەوێش بەهەمان شێوە تیمێکی تایبەتی ئەو بانکە ئەمریکیە پارەکە دەگوازنەوە بۆ یەکێک لە کۆگاکانی ئەو بانکە سویسریەی داوای پارەکەی کردوە.