برسێتی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌یه‌مه‌ن ده‌كات

زیاتر له‌نیوه‌ی‌ دانیشتوانی‌ یه‌مه‌ن به‌ده‌ست برسێتی‌‌و نه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.
ماڵپه‌ڕی‌ (ئه‌لحه‌یات) بڵاویكرده‌وه‌، (جه‌مال بن عومه‌ر) نێردراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌نعای‌ پایته‌ختی‌ یه‌مه‌ن له‌ڕاپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاند، زیاتر له‌نیوه‌ی‌ دانیشتوانی‌ یه‌مه‌ن له‌خوار پله‌ی‌ هه‌ژاریه‌وه‌ ده‌ژین، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ به‌ده‌ست برسێتی‌‌و كه‌می‌ ئاوی‌ خواردنه‌وه‌‌و نه‌بونی‌ خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندروستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.
نێردراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی‌ كه‌می‌ خواردن له‌و وڵاته‌دا (250) هه‌زار منداڵ به‌هۆی‌ توشبوونیان به‌به‌دخۆراكی‌ له‌به‌رده‌م مه‌ترسی‌ مردندان.
به‌مه‌به‌ستی‌ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ مرۆییه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (17) هه‌زار تۆن گه‌نمی‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ ڕه‌وانه‌كردووه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی‌ ئاماری‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌و بڕه‌گه‌نمه‌ به‌شی‌ (800) هه‌زار كه‌س ده‌كات بۆماوه‌ی‌ شه‌ش مانگ.