به مه‌به‌ستی هاندانی هاوڵاتییان بۆ تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران، پارێزگاری سلێمانی و كۆمسیۆن و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان‌و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبونه‌وه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشممە پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی لقی سلێمانیی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبونه‌وه.
ئامانج له كۆبونه‌وه‌كه هاندانی هاوڵاتییان و هۆشیاركردنه‌وه‌یان بو له رێگەی كه‌ناڵه‌كانی رگه‌یاندنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هانی هاوڵاتییان بدرێت کە رو له بنكه‌كانی كۆمسیۆن بكه‌ن و ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن له تۆماری ئه‌لیكترۆنی به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو.
هه‌روه‌ها له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گرنگی به‌وه درا، له رێگه‌ی حیزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هانی ئه‌ندامان و كادره‌كان بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بچن بۆ تۆماری ده‌نگده‌ران و ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن.
له سنوری پارێزگای سلێمانی تا ئێستا زیاتر له سه‌د هه‌زار هاوڵاتی ناوی خۆیان له تۆماری نوێی ده‌نگده‌راندا تۆمار كردوه.