ئه‌مڕۆ به سه‌رپه‌رشتیی “عه‌بدولستار مه‌جید” وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو، ئه‌نجومه‌نی راوێژکاریی وه‌زاره‌ت به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌زاره‌ت و کشتوکاڵی پارێزگاکان و راوێژکاران، کۆبوونه‌وه‌ی ژماره(٥)ی ساڵی ٢٠١٦ ی خۆی گرێ دا. ئه‌جیندای کۆبوونه‌وه‌که چه‌ندین ته‌وه‌رو بڕگه‌ی له‌خۆگرتبوو.
سه‌ره‌تا وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو ده‌رباره‌ی ره‌وشی کشتوکاڵ دواو ئاماژه‌ی به سیاسه‌تی پاراستنی به‌روبوومی خۆماڵی کرد که وه‌زاره‌تیش له‌سه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت، له میانی سه‌پاندنی باج له‌سه‌ر ھاورده تاکو جووتیارانی کوردستان زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن و جه‌ختیشی کرده‌وه که رێگرییش ده‌کرێت له‌و که‌سانه‌ی که یاسا پێشێل ده‌که‌ن، جه‌ختیشی له‌وه کرده‌وه که وه‌زاره‌ت له ھه‌وڵه‌کانیدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ و ساخکردنه‌وه‌ی به‌روبوومی جووتیاران به‌رده‌وام ده‌بێت، ھاوکات دواشی کرد که پێویسته جووتیارانیش کوالیتی به‌رھه‌مه‌کانیان باشتر بکه‌ن تاکو کێبڕکێ له‌گه‌ڵ به‌رھه‌می ھاورده‌دا بکه‌ن، دووپاتیشی کرده‌وه که ده‌بێ رێنمایی کشتوکاڵی بایه‌خی زیاتری پێ بدرێت.
دواتر خاڵه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که خرانه ڕوو که بریتی بوون له: درووست‌کردنی خانوو له‌سه‌ر زه‌ویی کشتوکاڵی له‌لایه‌ن جووتیاران و خاوه‌ن موڵک له‌م رووه‌وه بڕیاردرا دیراسه‌یه‌ک به ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کانی پارێزگاکانی ھه‌رێمی کوردستان ئاماده‌بکرێت له‌به‌ر رۆشنایی رێنمایی و بڕیار‌و یاسا کارپێکراوه‌کان.
سه‌باره‌ت به خاڵێکی دیکه که بریتی بوو له وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌سه‌ر پێک‌ھێنانی تیمی ھاوبه‌ش بۆ کۆنتڕۆڵی بازاڕ و ھاورده‌ی به‌روبوومی قه‌ده‌غه‌کراو، به چاک زانرا که به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کانی کشتوکاڵ به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی که مه‌رز و خاڵه سنوورییه‌کانیان ھه‌یه نوێنه‌رانیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ست نیشان بکه‌ن و ئه‌رکی خۆیان به ھاوبه‌شی به‌جێ بگه‌یه‌نن.
ده‌رباره‌ی کار‌و چالاکیی شه‌ش مانگی رابردوو له ١-١-٢٠١٦ تاکو ٣٠-٦-٢٠١٦، جه‌ختکرایه‌وه که ده‌بێ ھه‌موو زانیاری و چالاکییه‌کان رێک بخرێن و کورت بکرێنه‌وه‌و به یه‌ک پاکێج بگاته وه‌زاره‌ت و گشتاندنی پێ بکرێت. سه‌باره‌ت به ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که تایبه‌ت به پێشنیاری کۆمه‌ڵه‌کان له وه‌رگرتنی رایان له‌سه‌ر پڕۆژه‌کان، بڕیاردرا که ھه‌ماھه‌نگی بکرێت له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه و سه‌ندیکاکانی په‌یوه‌ست به که‌رتی کشتوکاڵ تاکو سوودیان لێ وه‌ربگیرێت له کاتی راپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌کاندا، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ستیش بوو به رێکه‌وتننامه‌ی واژۆکراوی نێوان وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، چه‌ندین خاڵ باسیان لێوه‌کرا له‌وانه، ته‌رخانکردنی کورسی بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵا، به‌ڵام به‌پێی پێداویستیی وه‌زاره‌ت بێت له پسپۆڕییه‌کان، ھاوکات کاراکردنی لیژنه ھاوبه‌شه‌کان به ئه‌نجامدانی سه‌ردان له‌نێوان ھه‌ر دوو وه‌زاره‌ت بۆ باسکردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له‌سه‌ری رێککه‌وتوون.
سه‌باره‌ت به داخوازی جووتیارانی سنووری نه‌وجوڵ له گه‌رمیان بۆ لێدانی بیری ئیرتیوازی به چاک زانرا که سه‌ره‌تا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کشتوکاڵی گه‌رمیاندا بکرێت که ماوه‌یه‌کی زۆره ئه‌و زه‌ویانه له‌ده‌ستی جووتیاراندایه، دواتر نووسراویان بۆ بکرێت بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ژێر زه‌وی به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدان و کارئاسانیی بۆ ئه‌و جووتیارانه، ئه‌و خاڵه‌ی که په‌یوه‌ست بوو به ھاورده‌کردنی گۆشت له ده‌ره‌وه که تاکو ئێستا له‌به‌ر ره‌زامه‌ندیی نه‌دان له‌سه‌ر لیژنه کاره‌کان وه‌ستاون، بڕیاردرا که شاندی پسپۆڕ‌و شاره‌زای ڤێتێرنه‌ری سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بکه‌ن که گۆشته‌که‌یان لێوه دێت تاکو له سه‌لامه‌تی و کوالیتی ئه‌و به‌رھه‌مه دڵنیابن که بۆ خواردن و به‌کاربردنی مرۆیی گونجاوه و پاکه‌و ئاژه‌ڵه‌کانیش به شێوازی ئیسلامی سه‌ربڕاون.
دوا خاڵی ئه‌نجومه‌نی راوێژکاریی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت بوو به ھه‌موارکردنی رێنماییه‌کانی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن کێڵگه‌کانی په‌له‌وه‌ڕه‌وه که پێشتر یه‌ک ساڵ بوو، بۆیه بڕیاردرا که ئاسانکارییان بۆ بکرێت که مۆڵه‌ته‌کانیان له‌جیاتی ساڵێک بکرێت دوو ساڵ، ئه‌مه‌و ئه‌نجومه‌ن به تێروته‌سه‌لی گفتوگۆی ته‌واوی له‌سه‌ر ھه‌موو ئه‌و خاڵانه کرد که ئاماژه‌یان پێکرا.