وه‌زیری كشتوكاڵ ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له‌لایه‌ن چه‌ند بانكێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌ڵێنی ئه‌وه درابوو، كه بێنه هه‌رێم‌و قه‌رز بده‌نه جوتیاران، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و به‌ڵێنه نه‌بووه به‌كرداری‌و چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ن.
(عه‌بدولستار مه‌جید) وه‌زیری كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاژانسی ناوخۆی ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵ چه‌ند بانكێكی نێوده‌وڵه‌تیدا قسه‌یانكردوه‌و‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو هه‌رێمه‌وه كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، یان بۆ هه‌ندێك پڕۆژه قه‌رز بده‌نه جوتیاران، به‌ڵام به‌وته‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ:” به‌ڵێنه‌كان نه‌بون به‌كردار‌و ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی ئه‌وانین”.
وته‌كانی وه‌زیری كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌كاتێكدایه، پێشتر له‌لایه‌ن چه‌ند بانكێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌ڵێن به‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ درابوو، كه بێنه هه‌رێمه‌وه‌و هه‌ندێك قه‌رز بده‌نه جوتیاران، ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش تا ئێستا چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه.