زیانی راگرتنی سێ رۆژی نه‌وتی هەرێمی کوردستان به‌ 44 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت

 
هه‌نارده‌نه‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، زیانی ماددی به‌بڕی 44 ملیۆن و 629 هه‌زارو 273 دۆلار له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌دات.
له‌ئه‌نجامی وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌م مانگه‌دا زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی به‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ ، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بێ ئاگایی خۆی له‌و بابه‌ته‌ راگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ئاژانسی وزه‌نیوزی راگه‌یاندوه‌، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ بۆماوه‌ی سێ رۆژ به‌ڕێگای بۆڕی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆبه‌نده‌ری جیهانی توركی راوه‌ستا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: رۆژانی (2، 4، 6)ی مانگی 8ی 2016، ته‌واوی بیره‌ نه‌وتییه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوییان به‌ڕێگای بۆڕی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان – توركیا راگرت.
هه‌رله‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:  زۆر جار گرفتی ته‌كنیكی رووده‌دات و چه‌ند سه‌عاتێك یان رۆژێك هه‌ناره‌ده‌ی نه‌وت راده‌وه‌ستێت، هه‌وره‌ها سه‌باره‌ت راوه‌ستانی هنارده‌ی نه‌وتی خاو  له‌هه‌فته‌ی رابردوو  دزه‌یی رایگه‌یاند: ئاگاداری ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئه‌و دواییه‌ی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ نیم.
جێگای ئاماژه‌یه‌، زیانی وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنه‌كه‌ بۆ 44 ملیۆن و 629 هه‌زار و 273 دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت، ئه‌گه‌ر تێكڕای رۆژانه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌كه‌ له‌رۆژێكدا 457،314  هه‌زارو  به‌رمیلی نه‌وت بێت، به‌پێی ئاستی هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی مانگی رابردوو.