رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە فاو لەراپۆرتێکدا ئەوەی ئاشکراکردبوو کە نرخی خۆراک لە مانگی تەمووزدا بەڕێژەیەکی کەم داشکاوە بە تایبەت نرخی بەرھەمەکانی شیرەمەنی و گۆشت و شەکر.
راپۆرتەکەی فاو ئاماژەی بەوشەکردبوو ، دوای ئەوەی لە ٥ مانگی رابردوودا نرخی خۆراک لەجیھاندا بەرزببۆوە، بەڵام لە مانگی تەمووزدا نرخی خۆراک بە رێژەی ١% دابەزی و زۆرترین دابەزین لە نرخی بەرھەمی شیرەمەنی و گوشت و شەکر تۆمار کرابوون
و بە رێژەیەکی کەمتریش نرخی دانەویڵە و رۆن و زەیت داشکا بوو.
بەھۆی گەشەی بەرھەمەکانی کشتوکاڵ و زیادبوونی رووبەری زەوییە کشتوکاڵییەکان، “رێکخراوی فاو و رێکخراوی ھاوکاری ئابوری و پەرەپێدانی جیھان” پێشبینی دەکەن نرخی خۆراک لە ماوەی ١٠ ساڵی داھاتوودا بە سەقامگیری بمێنێتەوە.