سلێمانی؛ مه‌رج‌و شێوازی‌ وه‌رگرتن‌ له‌دایه‌نگه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت

 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، مه‌رج‌و شێوازی‌ وه‌رگرتن‌و فۆڕمی‌ داواكاری‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌دایه‌نگه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی ژووری بازرگانی  سلێمانی نێردراوه‌،  لیژنه‌یه‌كی‌ باڵا له‌ئاستی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌و لیژنه‌یه‌كی‌ لاوه‌كیش بۆ سه‌رپه‌رشتی‌ پڕۆسه‌كه‌، بۆ هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌ك پێكهێندراوه‌.
ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، مه‌رجه‌كانی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ خراوه‌ته‌ڕوو، چونكه‌ پرۆسه‌كه‌ ئه‌مساڵ به‌شێوه‌ی‌ تیروپشكی‌ ئاشكرا ده‌بێت‌و ئه‌و كه‌سانه‌ش دیاریكراون، به‌بێ‌ تیروپشك منداڵه‌كانیان وه‌رده‌گیرێن له‌دایه‌نگه‌ حكومییه‌كاندا، ده‌رفه‌تی‌ وه‌رگرتنی‌ فۆرم‌و پڕكردنه‌وه‌شی‌ له‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات‌و دواكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ فۆڕم، پێنجی مانگی داهاتوو ده‌بێت.
به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئه‌وانه‌ی‌ منداڵه‌كانیان به‌بێ‌ تیروپشك وه‌رده‌گیرێن، بریتین له‌(منداڵی‌ شه‌هید، منداڵی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ به‌ره‌كانی‌ شه‌ڕ، منداڵی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت یان ئه‌و منداڵانه‌ی‌ خوشك یان برایه‌كی منداڵیان به‌ڕێژه‌ی‌ (80 بۆ 100) خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌)، ئه‌وه‌ش به‌به‌ڵگه‌نامه‌و سه‌لماندن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، مه‌رجه‌كانی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم‌و به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌ی‌ تیروپشك بریتین له‌(پێویسته‌ دایكی‌ منداڵ فه‌رمانبه‌ری‌ حكومه‌ت بێت، پێویسته‌ ته‌مه‌نی‌ منداڵ له‌نێوان (1/2/2013 بۆ 1/10/2015)دا بێت، پێویسته‌ منداڵ هیچ نه‌خۆشییه‌كی‌ گوازراوه‌ی‌ نه‌بێت)، ئه‌و مه‌رجانه‌ش پێویستیان به‌به‌ڵگه‌نامه‌و سه‌لماندن هه‌یه‌.
 
فۆرمی‌ پێشكه‌كردن‌
مه‌رجه‌كانی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ