ناكۆكیه‌كانی‌ ئۆپیك ڕێگرن له‌به‌ربونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت

شاره‌زایه‌كی‌ ئابوری‌ ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات ئه‌گه‌ر ڕێكخراوی‌ ئۆپیك ناكۆكیه‌كانی‌ وه‌لاوه‌بنێت، پێده‌چێت نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو به‌رزببێته‌وه‌، به‌ڵام ناكۆكیه‌كان ڕێگرن له‌به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت.
(ئه‌یوب حه‌سه‌ن) به‌ناوخۆی ڕاگه‌یاند، بڕواناكات حكومه‌تی‌ مۆسكۆ‌و ڕێكخراوی‌ ئۆپیك بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن سه‌باره‌ت به‌جێگیركردنی‌ نرخی‌ نه‌وت، چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ ده‌روازه‌یه‌كی‌ سیاسیه‌وه‌و له‌باه‌ته‌ ئابوریه‌كه‌ی‌ دورده‌كه‌وێته‌وه‌.
ئه‌یوب حه‌سه‌ن وتی‌:”ئه‌گه‌ر گرفتێكی‌ سیاسی‌ بێته‌ پێشه‌وه‌و ڕوبدات، ئه‌وا ڕێكه‌وتنی‌ ئابوری‌ نێوان مۆسكۆ‌و ئۆپیكیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌”.
ئه‌و شاره‌زا ئابوریه‌ وتی‌:”یه‌كێكی‌ دیكه‌ له‌ڕێگریه‌كانی‌ به‌رده‌م به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت هه‌ندێك وڵات سه‌ربه‌خۆ بازرگانی‌ به‌نه‌وته‌وه‌ ده‌كه‌ن‌و ناچنه‌ ژێرڕكێفی‌ بڕیاره‌كانی‌ ئۆپیكه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك له‌وڵاته‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ ئۆپیكیش وه‌كو پێیست پابه‌ند نین به‌ئاستی‌ ڕێژه‌ی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وته‌وه‌”.
ئه‌و ئابوریناسه‌ ئاشكرایكرد، ئاودێوكردنی‌ نه‌وت به‌شێوه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك میلیشیاو گر‌وپی‌ تیرۆریستی‌ داعشه‌وه‌ كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر دابه‌زینی‌ نرخی‌ نه‌وت، چونكه‌ هه‌ندێك وڵات به‌نهێنی‌ له‌بازاڕی‌ ڕه‌شدا ئه‌و نه‌وته‌ ده‌كڕن‌و نرخیش داده‌به‌زێنێت.