هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوك ڕاگیرا

به‌هۆی‌ گرفتێكی‌ ته‌كنیكییه‌وه‌، كۆمپانیای‌ نه‌وتی‌ باكور له‌كه‌ركوك، هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ ڕاگرت، بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ گرفته‌كه‌ چاره‌سه‌ربكرێت.
(عیماد باقر به‌یاتی‌) به‌رپرسی‌ به‌شی‌ ته‌كنیكی‌ له‌كۆمپانیای‌ نه‌وتی‌ باكور له‌كه‌ركوك به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌سنوری‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا، درزێك كه‌وتووه‌ته‌ بۆریی‌ سه‌ره‌كیی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوك بۆ توركیا، وتیشی‌:”به‌و هۆیه‌وه‌ كۆمپانیای‌ نه‌وتی‌ باكور، هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوكی‌ ڕاگرتووه‌”.
به‌رپرسی‌ به‌شی‌ ته‌كنیكی‌ له‌كۆمپانیای‌ نه‌وتی‌ باكور ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، تیمه‌كانی‌ چاكسازی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ كراون، بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ گرفته‌كه‌ چاره‌سه‌ربكرێت‌و هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت بۆ توركیا ئاسایی‌ ببێته‌وه‌.