ئابوریناسێك: نرخی‌ ئاڵتون زیاتر داده‌به‌زێت

 
ئابوریناسێك ئاشكرایده‌كات دابه‌زینی‌ نرخی‌ ئاڵتون له‌هه‌رێم په‌یوه‌ندی‌ به‌قه‌یرانی‌ دارایی‌ هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌كاربه‌رانی‌ زێڕیش ئێستا كه‌متر ئاره‌زوی‌ ده‌كه‌ن.
(ئه‌یوب حه‌سه‌ن) مامۆستای زانكۆ‌و پسپۆڕی ئابوری به‌ناوخۆی ڕاگه‌یاند، دابه‌زینی‌ نرخی‌ ئاڵتون له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا په‌یوه‌ندی‌ به‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ به‌رۆكی‌ هاوڵاتیان‌و موچه‌خۆرانی‌ گرتوه‌، بڕی‌ پاره‌ی‌ به‌رده‌ستی‌ هاوڵاتیانیش كه‌مه‌، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌، خواست له‌سه‌ر كڕینی‌ كاڵاكان‌و به‌تایبه‌ت ئاڵتونیش كه‌مبێته‌وه‌، هاوڵاتیان ناتوانن به‌شێوه‌ی‌ جاران ئاڵتون بكڕن.
ئه‌یوب حه‌سه‌ن وتیشی‌:”كه‌مبونه‌وه‌ی‌ پاره‌ وایكردووه‌، نرخی‌ ئاڵتون له‌بازاڕه‌كاندا كه‌مبێته‌وه‌، له‌ئێستاشدا به‌كاربه‌رانی‌ ئه‌م كانزایه‌، ئاره‌زوی‌ به‌كارهێنانی‌ ناكه‌ن”.
به‌گوێره‌ی‌ ئامارێكیش كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ ته‌نها (19) تۆن زێڕ له‌ڕێگه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌ هاورده‌ی‌ هه‌رێم كراوه‌.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، هه‌رچه‌نده‌ له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا نرخی ئاڵتون له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێم به‌ره‌و هه‌ڵشانێكی كاتی ڕۆشت، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ نرخه‌كه‌ی به‌رده‌وام ڕوو له‌دابه‌زینه‌.