بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی بڕی (یەك) ملیار و (700) ملیۆن دینار بۆ كڕینەوەی بنەتۆو لە جوتیاران تەرخان دەکات.
رزگار حەمەد خدر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی، لەلێدوانێکدا بۆ (تۆڕى میدیاى گۆڕان) ئاشکراى کرد؛ بڕی یەك ملیار و (700) ملیۆن دینار تەرخان كراوە بۆ كڕینەوەی دو هەزار و پەنجا تەن گەنم لەو جوتیارانەی كە بەشدارن لە پڕۆژەی بەرهەمهێنانی گەنمی باوەڕپێكراو.
ئاماژە بەوە دەکات؛ بەهۆی قەیرانی دارایی و كەمیی بوجەوە، بۆ ئەم ساڵ تەنها ناوچەی ( عەربەت و بەرزنجە) یان دیاری كردوە و بۆ هەر تەنێك لەو بنەتۆوەی وەردەگیرێتەوە لە جوتیاران، (735) هەزار دینار دیاری كراوە.
بەپێى پلانەکە؛ یەک هەزار و (400) تەن گەنم لە بەرزنجە و (600) تەنیش لە جوتیارانی عەربەت وەردەگیرێتەوە و لە داهاتودا ئەو بنە تۆوانە ئامادە دەكرێن و دابەش دەكرێن بەسەر سەرجەم جوتیاراندا، كە زیاد لە (250) جوتیار بەشدار دەبن لە پڕۆژەکەدا.