ئاڵوگۆری بازرگانی لەنێوان تورکیا و ئێران لە سەدا 30% زیادی کردوە

وەزیری بازرگانی  تورکیا هەواڵی ئەوەی ڕاگەیاندووە کە ئاڵ و گۆڕە بازرگانییەکانی نێوان تاران و ئەنکەرە لە پاش هەڵگرتنی گەمارۆکان بە شێوازێکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز: بوڵنت تفەنگچی وەزیری بازرگانی تورکیا  ڕایگەیاند کە ڕێژەی ئاڵ و گۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و تورکیا لە پاش هەڵگرتنی گەمارۆکان لە سەدا 30% بەرز بووەتەوە.
ناوبراو لە درێژەدا ڕوونیکردەوە: کۆمپانیاکانی ئێران و تورکیا سەرقاڵی هاوکارین بە مەبەستی سەرمایەدانەری هاوبەش لە وڵاتانی دیکەی جیهان.
ئێران و شەش وڵاتی زلهێزی جیهانی لە ساڵی ڕابردوو  ڕێکەوتنی ناوەکییان واژۆ کرد کە بە پێی ئەو ڕێکەوتنە لە بەرامبەر هەندێک بەڵێنی تاران سەبارەت بە پرسی ناوەکی، گەمارۆ ئابورییەکانی سەر ئەم وڵاتە هەڵدەگیرێن.