پارە بەیەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی پێشكەوتنی هەر دەوڵەتێك دادەنرێت، بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا وڵاتە زیرەكەكان توانیویانە سەرچاوەی سروشتیو پیشەسازییەكان بقۆزنەوە، ئەمەش لیستی ئەو وڵاتانەیە، كە بە دەوڵەمەنترین وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٦ هەڵبژێردراون:
(1) قەتەر
بەهۆی بوونی رێژەیەكی زۆر نەوتو غازی سروشتیو سیاسەتێكی ئابووریی بەهێز، كە كێبڕكێ لەگەڵ ئەمریكادا دەكات، توانیویەتی پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت.
(2) لوكسمبۆرگ
دەوڵەتێكی بچوكە لە رووبەرو ژمارەی دانیشتووانەوە، بەڵام سامانێكی زۆری هەیەو لە پلەی یەكەمدایە لە ئەوروپا لەپلەی دووەهەم دێت لەسەر ئاستی جیهان.
(3) سەنگافورا
دەوڵەتێكی بچوكە لەباشووری رۆژهەڵاتی ئاسیادایەو باشترین پەیڕەوی یاسایی لەم وڵاتەدا جێبەجێدەكرێت، هەروەها باشترین سیستمی زانستی تێدا پیادە دەكرێت.
(4) نەرویج
وڵاتی نەرویج بەهۆی دەوڵەمەندی بە نەوتو تەختەو كانزاو سەرچاوەی ماسییەوە، توانویەتی پلەی چوارەم لە ریزبەندی دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان بەدەست بهێنێت.
(5) هۆنگ كۆنگ
بەهۆی بەشداری كردنی لە سیاسەتو ئابووری جیهان، هەروەها گەشەكردنی لە رووی بازرگانییەوە، توانیویەتی پلەی پێنجەم لە ریزبەندیەكەدا بەدەست بهێنێت.
سەرچاوە: کوردستانی نوێ