لیژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێم له‌باره‌ی حوكمی زه‌كاتی ئه‌و ده‌غڵه‌ی جوتیاران به حكومه‌تیان فرۆشتووه‌و پێدانی پاره‌كه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه زیاتر له‌ساڵێك دواكه‌وتووه ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه. دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان پرسیارێكیان ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان كرد، لیژنه‌ی فه‌توای هه‌رێم له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و ده‌غڵه‌ی جوتیاران به حكومه‌تی ده‌فرۆشن دوو جۆری هه‌یه‌و حوكمی زه‌كاتی هه‌ر جۆرێكیان جیاوازه.
به پێی ڕوونكردنه‌وه‌كه به‌شێكیان دوای دروێنه زه‌كاتی ده‌غڵه‌كه‌یان داوه پاشان به حكومه‌تیان فرۆشتووه‌و پاره‌كه‌ی له‌لای حكومه‌ت ماوه‌ته‌وه، ئه‌م جۆره بابه‌ته جوتیاره‌كه ده‌غڵه‌كه‌ی به حكومه‌ت فرۆشتووه‌و باسی قه‌رز نه‌كراوه، به‌ڵكو پێی فرۆشتووه‌و حكومه‌تیش پاره‌كه‌ی دواخستووه، ئه‌مه‌یان ناچێته چوارچێوه‌ی قه‌رزی شه‌رعی، بۆیه ئه‌و پاره‌یه هه‌رچه‌ندی له‌لای حكومه‌ت بمێنێته‌وه زه‌كاتی تێدا نییه.
جۆره‌كه‌ی دیكه‌ش جوتیاره‌كان به‌ر له زه‌كاتدان ده‌غڵه‌كه‌یان ڕاده‌ستی حكومه‌ت ده‌كه‌ن‌و باسی قه‌رزی تێدا نییه، به‌ڵكو راسته‌وخۆ به نیازی فرۆشتن ده‌یده‌نه حكومه‌ت، ئه‌و جۆره زه‌كاتی ده‌غڵه‌كه‌ی تێدایه، واته هه‌ر كاتێك پاره‌كه‌ی وه‌رگرت پێویسته به رێژه‌ی ده‌غڵه‌كه زه‌كات بدات، كه یه‌ك له ده‌ی ماڵه‌كه ده‌بێته زه‌كات، به‌و مانایه‌ی كه له‌و بڕه پاره‌یه‌ی له جیاتی ده‌غڵ‌و دان له حكومه‌ت وه‌ریده‌گرێت ده یه‌كی پاره‌كه ده‌بێته زه‌كات.