له‌و پاره‌یه‌ی ئه‌مریكا به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌دات، موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ مانگی ته‌مموز دابه‌شده‌كرێت، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت:”پاره‌كه ئاماده‌یه‌و به‌مزوانه دابه‌شده‌كرێت، چونكه ئه‌مریكا بڕه پاره‌یه‌كی خستۆته‌سه‌ر حسابه‌كه‌مان”.
به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌مریكا، ئه‌مریكا (415) ملیۆن دۆلار ده‌داته هه‌رێم، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه به‌ناوخۆ دراون، ئه‌مریكا بڕی (25) ملیۆن دۆلاری بۆ موچه‌ی مانگی حه‌وتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، خستۆته‌سه‌ر حساب بانكی وه‌زاره‌ته‌كه‌و به‌مزوانه‌ش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌كه‌یان ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شزانراوه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌هه‌وڵدایه، له‌بری وه‌زاره‌تی دارایی، واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن خودی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه دابین بكرێت، به‌ڵام به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆ موچه‌ی مانگی حه‌وت، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه واده‌كه ده‌ستنیشان ده‌كرێت‌و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان ته‌واو كردوه.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا دابه‌شكردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت، به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتی:”تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌و چاوه‌ڕوانین”.
له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ڕایگه‌یاند، ئه‌و بابه‌ته ته‌نها ده‌نگۆیه‌و هیچ شتێكی فه‌رمی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نییه، وتیشی:”ته‌نها موچه‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن كه له‌دوای یه‌كخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خانه‌نشین كراون”.