وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕێنمایی نوێ له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و پله‌به‌ندی ئه‌و زانكۆیانه‌ی كه خوازیار لێیان بخوێنێت‌و كاتی مانه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی خوێندكار له‌وڵاتی خوێندن‌و چۆنیه‌تی یه‌كسانكردن‌و هه‌ژماركردنی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر‌و دكتۆرا بۆ ده‌ره‌وه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی نهێنی ژماره (11)ه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌مه‌ودوا ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بخوێنن، پێوسته پابه‌ندبن به‌ڕێنمایی نوێی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا تایبه‌ت به‌خوێندن له‌ده‌ره‌وه.
به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، ده‌بێت “خوازیار” ئه‌و زانكۆیه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵیده‌بژێرێت، ناوی له‌لیستی پله‌به‌ندی جیهانی له‌نێوان 1 بۆ 2000 بێت، به‌پێی دامه‌زراوه‌ی ڕیزبه‌ندی جیهانی باوه‌ڕپێكراو له‌سایتی (www.4icu.com) بێت.
هه‌ر له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتووه، ((لیژنه‌ی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیارده‌دات، چ بڕوانامه‌یه‌ك پێویستی به‌تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزی هه‌یه یاخودنا)).
له‌نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكار بڕوانامه‌ی ماسته‌ری ته‌نها به‌كۆرسات به‌ده‌ستهێنابوو، پێویسته سیمینارێك له‌یه‌كێك له‌بابه‌ته‌كاندا ئه‌نجامبدات.
یه‌كێكی تر له‌و مه‌رجانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دیاریكردوه، ئه‌وه‌یه ته‌نها ئه‌و بڕوانامانه به‌ئه‌كادیمی هه‌ژمار ده‌كرێن كه پێشكه‌شكار دوو بڕوانامه‌ی یه‌ك به‌دوای یه‌كی له‌هه‌مان پسپۆڕییدا به‌ده‌ستهێنابێت.
له‌به‌شێكی تری ڕێنمایه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وی زانستیدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پێویسته خوێندكار له‌ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌یدا پابه‌ندبووبێت به‌ئاماده‌بوون به‌وه‌رگرتنی یه‌كه‌ی ئه‌كادیمی به‌پێی ئاستی بڕوانامه‌كه‌ی، به‌مه‌رجێك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نۆ مانگ له‌ساڵیكدا له‌وڵاتی خوێندن بمێنێته‌وه.
له‌ڕێنمایه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و بڕوانامانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقه‌وه پرۆسه‌ی یه‌كسانكردنیان بۆ ئه‌نجامدراوه، پێویسته له‌هه‌رێمی كوردستاندا یه‌كسانكردنیان بۆ ئه‌نجامبدرێت.