به‌هۆی قه‌یرانی دارایی‌و نه‌دانی پاره به‌كۆمپانیایه‌كی توركی كه وزه‌ی كاره‌با بۆ پارێزگای به‌سره دابین ده‌كات، كاره‌بای ئه‌و پارێزگایه بڕا، كۆمپانیاكه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانیان له‌حكومه‌ت وه‌رنه‌گرنه‌وه، ئاماده‌نین كار له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراقدا بكه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی (ئه‌لمه‌شره‌ق)ی عێراقی له‌زاری (موسعه‌ب موده‌ریس) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (كارا ده‌نیز)ی توركی بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ئه‌نجامیداوه، كۆمپانیا (370) مێگاوات كاره‌بای بۆ پارێزگای به‌سره دابینكردوه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی پاره‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان نه‌یتوانیوه قه‌رزی ئه‌و كۆمپانیایه بداته‌وه، كه بڕه‌كه‌ی (85) ملیۆن دۆلاره.
وتیشی:”كۆمپانیاكه كه له‌هه‌ریه‌ك له‌به‌نده‌ری (ئوم قه‌سر، خۆرزوبێرو ئه‌بوفلوس) وزه‌ی كاره‌با بۆ به‌سره دابین ده‌كات ڕایگه‌یاندوه، چیتر بڕه كاره‌بای به‌رهه‌مهێنراو ناگه‌یه‌نێته ئه‌و پارێزگایه، تا ئه‌وكاته‌ی حكومه‌تی عێراق قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی پێنه‌دات”، ڕاشیگه‌یاند، وه‌زاره‌تی داراییان له‌و كێشه‌یه ئاگاداركردوه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌ت له‌وه‌ڵامدا ڕایگه‌یاندوه، توانای دابینكردنی ئه‌و بڕه پاره زۆره‌یان له‌ئێستادا نییه، بۆیه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێكردوه، له‌به‌رامبه‌ردا كۆمپانیا پێدانی كاره‌بای به‌شاری به‌سره ڕاگرتوه.