لەهەڵەبجە لەلایەن چەند سەرمایەدارێکی ناوخۆی‌و بیانیەوە هەوڵی دروستکردنی کارگەیەکی زەیتی زەیتون دەدەرێت

بوونی بەرهەمێکی زۆری زەیتون لە پارێزگای هەڵەبجە و نەبوونی هیچ کارگەیەکی تایبەت بە بەرهەمەکانی زەیتون سەرنجی دوو سەرمایەداری ناوخۆ و دەرەوەش ڕادەکێشێت بۆ ئەو مەبەستەش باخەکانی بەرهەمهێنانی زەیتونیان  بەسەر کردەوە.
سەرمەیەدارە بیانیەکە پێی ڕاگەیاندین: خەڵکی هەڵبجە کە کارەست‌و ناخۆشی زۆریان بەسەر هاتووە دروستکردنی کارگە شتێکی بچوکە کەبتوانین بۆیان بکەین بۆ بەرهەمهێنانی ئەو پێنج هەزار دارە زەیتونەی کە لە هەڵەبجە نێژراوە، بەم پرۆژەیەی کە لەم سنورەدا ئەیکەین مەبەستمانە هاوکاریەکی بچوکی هەڵبجە و دەوروبەری بکەین، ئەو زەیتی زەیتونەی کەلە کارگەکەدا بەرهەم دێت  دەمانەویت پێداویستیەکانی هەڵەبجە و سلێمانی‌و سنورەکە بە زەیتی زەیتون دابین بکەین. 
ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستانیش ڕآیدەگەیەنێت گرنگی کردنەوەی کارگەیەکی زەیتی زەیتون لەوەدایە بەرهەمەکانی هەڵەبجە و قەزاکانی سەیدسادق‌و شارەزوور و پێنجوێنی تێدا کۆدەکرێتەوە بەبازار دەکرێن.
 خەڵەف ئەحمەد ئەندامی لێژنەی کشتوکاڵ لەپەرلەمانی کوردستان بەماڵپەری ژووری بازرگانی سلێمانی  ڕایگەیاند: ئەو وەفدەی کە هاتۆتە سنوری هەڵەبجە پێکدێن لەچەند کۆمپانیایەکی بیانی‌و ناوخۆی ئەم کۆمپانیایانە دەیانەوێت لەبواری کشتوکاڵی پیشەسازی ئیشکەن بکەن‌و گرنگی بە پیشەسازی کشتوکاڵی بدەن چونکە تا پەرەبە پیشەسازی کشتوکاڵی نەدەین ناتوانین کەرتی کشتوکاڵ کە کەرتێکی زۆر گرنگە و لە هەموو وڵاتێک گرنگی زۆری هەیە بەڵام لە کوردستان بایەخ‌و گرنگی زۆر زیاترە لەبەر چەند هۆکارێکی سروشتی‌و ئابووری،  ئاو هەوای کوردستان زۆر لەبارە بۆ کشتوکاڵ کردن، وە ئێمە تاکە سەرچاوەی داهاتمان نەوتە  وەک لای هەموومان ئاشکرایە نەوتیش زەمان‌و گەرەنتی نیە بۆیە زۆر گرنگە بەدیل بۆ ئەو داهاتە بدۆزینەوە، پیشەسازی کشتوکاڵیش بەکەرتی تایبەت ئەکرێت چونکە حکومەت ناتوانێت ئەم کارگانە دروست بکات، لەئێستادا ئێمە وەک لیژنەی کشتوکاڵ لەهەوڵداین لەگەڵ  لایەنی پەیوەندیدار لە کۆمپانیاکان‌و سەرمایەداران‌و ئەو کەسانەی کە لە گرنگی و بایەخی ئەم بوارە تێدەگەن    تابتوانین بەرهەمەکانی ناوخۆ وبەرهەمی جوتیاران بەبازار بکەین.
 ئاماژەی بەوەش کرد: ئێمە لە سەردانی ٣ مانگی ڕابردوماندا بۆ شاری سنە خاک‌و خۆڵی  کوردستانمان لەتاقیگەکانی وڵاتی ئێران پشکنی و بۆمان ڕوون بۆوە کەخاک‌و ئاوهەوای کوردستان گونجاوە بۆ چاندنی داری زەیتون‌و داری زەیتون ئەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ بژی‌و بەرهەمی زۆری هەبێت، بۆیە ئەوانیش تەشجیع بوون بۆئەوەی بین لێرە کارگە دروستکەن خۆشبەختانە هاتوونەتە هەڵبجە و بیریان لەدانای کارگەی  زەیتی زەیتون کردۆتەوە، گەورەترین کێڵگەش لە سنوری شارەزوور و پێنجوین‌و هەورامان ئەم کێڵگەیەیە کە لە هەڵەبجە هەیە کە پێنج هەزار نەمامی تیایە ٨ ساڵ تەمەنیەتی بۆیە کۆمپانیاکان ئەیانەوێت بیبین بیپشکنن وەدواتر بیر لەوە بکەنەوە کارگەی  زەیتی زەیتون دابنێن، گرنگی ئەم کارگەیەش لەوەدایە ئەم باخە زەیتونەو هەموو باخە زەیتونەکانی تری هەرێمی کوردستان بەرهەمەکانیان بە بازاڕ دەکرێت و بەرهەمەکانیان ناکەوێتە خوارەو بگەنی یان خەساربێت ، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ئەو زەیتی زەیتونانەی هەیە هەمووی دەرەکیە بەڵام دوای دروست کردنی ئەم کارگەیە ئەتوانین پشت بە بەرهەمی خۆمان ببەستین‌و منافەسەی بەرهەمی دەرەکی بکەین.
لەهەڵەبجە ساڵانە بڕێکی زۆر زەیتون بەرهەم دەهێنرێت و جۆری خاکەکەشی گونجاوە بۆ زیات کردنی بەرهەمی زەیتون وەک وەبەرهێنەرانیش ئاماژەی پێدەکەن دوای لێکدانەوەیان لە داهاتوودا بڕیار لەسەر کردنەوەی کارگەکە دەدەن.