داوا لە هاووڵاتیانی سلێمانی دەکرێت کارتی نیشتیمانیان وەربگرنەوە

بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتیمانی سلێمانی ئەو هاووڵاتیانە ئاگادار دەکاتەوە کە کارتەکانیان تەواو بووە کاتژمێر ٣ـی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەردانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی.
لە ئاگادارینامەیەکدا ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاشکرای کردووە، ١٣٠٠ کەس کارتی نیشتیمانی بۆ کراوە و داوا دەکەن وەری بگرنەوە.
ماوەی نزیکەی مانگێکە پرۆسەی دروستکردنی کارتی نیشتیمانی لە پارێزگای سلێمانی دەستی پێ کردووە و لەو ماوەیەشدا هەزار و ٣٠٠ هاووڵاتی کارتەکەیان بۆ کراوە، هاوکات کارتەکە جێگەی ڕەگەزنامە، کارتی زانیاری و پێناسی باری شارستانی دەگرێتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکاندا مامەڵەکانیانی پێ بەڕێ بکەن.