“عه‌بدولستار مه‌جید” وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو له رێی نووسراوێکی فه‌رمی که ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی حکومه‌تی فیدڕاڵی کردووه، داوای کردووه چی دیکه رێگه نه‌ده‌ن به ھێنانه‌ژووره‌وه‌ی په‌تاته له ئێرانه‌وه له مهرزو خاڵه‌سنوورییه‌کانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.
ھه‌ر وه‌ک له نووسراوه‌که‌دا ھاتووه که له‌میانی به‌دواداچوونی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سرچاوهکانی ھه‌رێم له عه‌لوه‌کان و بازاڕه‌کانی ناوخۆ تێبینی کراوه که په‌تاته‌ی ھاورده له ئێرانه‌وه دێته ناو عێراقه‌وه له‌ڕێی خاڵه سنوورییه‌کان له پارێزگاکانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریی نه‌رێنی و خراپی کردۆته سه‌ر نرخی به‌رھه‌می په‌تاته‌ی خۆماڵیی کوردستان.
له نووسراوه‌که‌دا جه‌خت له‌وه کراوه‌ته‌وه که له‌به‌ر بوونی رووبه‌رێکی زۆری زه‌ویی ھه‌رێمی کوردستان که به په‌تاته چێنراوه و ئه‌و به‌رھه‌مه له پێویستیی ھه‌رێم زۆر زیاتره، بۆیه له‌پێناو پاراستنی به‌رھه‌می خۆماڵی و پاڵپشتیکردنی جووتیاران، داوا له وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی عێراقی فیدڕاڵ کراوه ھاورده‌کردنی په‌تاته له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا له ئێرانه‌وه به تایبه‌تیش له مه‌رزی(مونزریه)رابگیرێت.
دووپاتیش کراوه‌ته‌وه که ھه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یه په‌تاته‌ی خۆماڵی به نرخێکی ھه‌رزان بۆ ھاووڵاتیانی پارێزگاکانی ناوه‌ڕاست و باشوور دابین بکات.